بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
هۆشیاری و خۆپاراستن لە ماددە هۆشبەرەکان (2026-05-09)
لە چوارچێوەی بەردەوامی چاڵاکییە زانستییەکان و هۆشیارکردنەوەی قوتابییان، ڕۆژی ٩/٥/٢٠٢٦، سیمینارێکی گرنگ و سوودبەخش لە ژێر ناونیشانی “هۆشیاری و خۆپاراستن لە ماددە هۆشبەرەکان” پێشکەشکرا. ئەم سیمینارە لەلایەن "م.ی. زاگرۆس عبدالرحمن"، مامۆستای بەشی دەرمانسازی پێشکەشکرا و تیشکی خستەسەر جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان، هۆکارەکانی بەکارهێنانیان و کاریگەرییە جەستەیی و دەروونییە نەخوازراوەکانیان لەسەر تاک و کۆمەڵگە.






