بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
گەشتێکی مەیدانی و سەردانێکی زانستی بۆ نێو جیهانی پەرستاری (2026-05-03)
لە بەردەوامی چاڵاکییە جۆراوجۆرەکانی پەیمانگەکەمان و بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابییان بە ژینگەی کار و پەیوەستکردنی وانە پڕاکتییکیەکان، قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەشی پەرستاری گەشتێکی مەیدانییان بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی ئەنجامدا. ئەم سەردانە زانستییە بە سەرپەرشتی مامۆستا "کارزان عثمان"، و م."عبداللە ابراهیم" مامۆستایان لە بەشی پەرستاری، بەڕێوەچوو. قوتابییان لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە ژینگەی کار لە نەخۆشخانەدا و چۆنیەتی بەکارهێنانی زانیارییە ئەکادیمییەکان لە کاتی خزمەتگوزاریی تەندرووستی. لە ماوەی سەردانەکەدا، قوتابییان سەردانی هۆبەی نەشتەرگەرییان کرد. د. "فرهاد ڕشید" پسپۆری نەشتەرگەری گشتی بە شێوەیەکی زانستی و پڕاکتیکی ڕوونکردنەوەیەکی ورد و گشتگیری لەسەر ئەرکەکانی پەرستار لە ژووری نەشتەرگەری، ئامادەکاریی پێش نەشتەرگەری، چاودێریی نەخۆش و گرنگی پاکی و پارێزگاری پێشکەشکرد. ئەم گەشتە مەیدانییە دەرفەتێکی بەنرخ بوو بۆ قوتابییان تا لە نزیکەوە ئاگاداری ڕاستییەکانی پیشەی پەرستاری ببن.





