بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
خولی دوو ڕۆژەی فریاگوزاری سەرەتایی (First Aid) کۆتایی هات (2026-09-01)
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانی قوتابییانمان و فێرخوازان لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی (First Aid) و فێربوونی شێوازی درووستی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە خێرا و لەناکاوەکان، خولی دوو ڕۆژەی فریاگوزاری سەرەتایی لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە شێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. . لە ماوەی خولەکەدا، خوێندکاران لەگەڵ بنەما و ڕێکارە سەرەتاییەکانی فریاگوزاری، شێوازی هەڵسەنگاندنی دۆخی نەخۆش و چۆنیەتی وەڵامدانەوە بە دۆخە لەناکاوەکان، بە شێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی، ئاشنا بوون. خولەکە لەلایەن "م. کارزان عوسمان " ڕاهێنەری فریاگوزاری سەرەتایی (TOT) لە تیمی وەڵامدانەوەی خێرای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەسەرپەرشتی م. "ڕۆناس نزهەت" سەرۆکی بەشی پەرستاری، بەڕێوەچوو. لە کۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بە تەواوی بەشدارانی خولەکە.









